top of page
  • Writer's pictureSimko Ahmed

دایکم


دایکم

من دایکێکم هەبوو

بۆنی شویت و عەنبەری لیدەهات

نینۆکەکانی گوڵە نیرگز بوون و

لە نێو درزی مەمکەکانی

خۆر هەڵدەهات

من باخێکم هەبوو

چوار وەرزە هەر بەهاربوو

خونچەی گوڵەکانی چۆلەکەیان دەگرت و

ڕووبار لە چاویان

خوڕەی دەهات

دایکم دڵی کێلگەیەك بوو

سەوز وەکو دار سنەوبەر

مزر وەکو هەنارەکان

لە باتی دڵۆپی باران

ماچی بە تاو هاژەی دەهات

۳٦وەرزە بەهار بەر لە ئیستا

لە عەسرێکی پرچ ئاڵتوونی

دایکم لە باخچە ئاوا بوو

لەو ڕۆژەوە نەخۆر هەڵهات

نە چۆلەکەش لە خونچەوە

جاریکی تر

سەری دەرهات

سمکۆ ۲٠۱۷ لەندەن

5 views0 comments

Recent Posts

See All
bottom of page