top of page
  • Writer's pictureSimko Ahmed

بانگەواز

Updated: Sep 4, 2018



بانگەواز

ئەم بە یانی یە نزیك پارکی ئازادی لەگەڵ شیعرێکی بەکر عەلی پیاسەم دەکرد تەرمێکم دۆزی یەوە ژنێکی ئێسک سووك بوو خەڵتانی گوڵ کرابوو سەیرم لێهات خوێنەکەی بۆنی نێرگزی قەراغی لێدەهات لە باتی کرم گوڵ تێی دابوو لەباتی شەرم جەستەی ڕووتی تیشکی پەلکە زێڕینەی لێدەهات پێ دەچی پیاوێکی بەشەرەفی شارەکەم دوێ ئێوارە لەسەر شەرەف کوشتبێتی ئای شەرەف دەبێ مانای چی بێ بە کوردی؟ من نازانم تۆ دەزانی؟ ئەم بەیانی یە پەیکەری ڕووتی ڤینۆسم دی پێ دەچی هانایەکی بێکەسی بۆ گۆڕەکەی شیرکۆ هێنابێ یان پارکی ئازادی، بۆ مشتێ خۆشەویستی و ئازادی گەرابێت! من حەز دەکەم جەستەکەی لە باخەکەی دایکم بنێژم زۆر دەمێکە باخەکەی خەون بە گوڵەوە دەبینێ، گەر هەستایەوە من مارەی کەم من مانای شەرەف نازانم و نایشی کوژم. ماچی دەکەم هیودارم ئەم ماچە نەبێتە خۆڵەمێش لە دەمیا. ماچی دەکەم تا هەردوکمان دەتوێینەوە

بەس ناوەکەی نازانم زۆر حەز دەکەم کە بیزانم گەر هەر کەسێك دەیناسێ تکایە پێم بڵێ تکایە ئی مەیڵێك بکەن با حکومەتیش بزانی KDPUK@Iraqdead.com








9 views0 comments

Recent Posts

See All
bottom of page