• Simko Ahmed

چۆلەکەکانی بەهەشت


چۆلەکەکانی بەهەشت

بمبورن

چۆکەلەکانی حەوشەی مناڵیم

بمبورن

زۆرم ئازارداون

کاتێك ئیوە لەسەر

لقی دارە لاستیکەکەم

وەنەوز ئەیبردنەوە

ئیمە بەدوای خڕکە بەردێکدا

دەگەڕاین تاتوڕەیی مناڵیمان

لەنێوسنگی پچووکی ئیوە

خاڵی کەینەوە

تکایە بمبورن

بە زەرنەقوتە چاو زەق و

دەمزەردەکانتان پێئەکەنین

کاتێک لەسەرلەپی دەستی

سنەوبەرە حەزینەکە وەک زەنگیانە

دەکەوتنە خوار..!

دەکەووتن و شارە میلوورە سوورەکان دەیانخواردن

تکایە بمبورن چۆلەکە حەزینەکانی

ووڵاتە برسی یەکەم

دوای دواڕەوی ئێوە

دوای کۆڕەوی ئێمە

منیش خۆم ودارەلاستیکە پچڕاوەکەم

وەکو ئێوە سەرم هەڵگرت

با ـ وانەی دەنگی پێ ووتم

شەوونمیش وانەی رەنگ

ئیستا بە گوڵ ڕەنگ دەکەم

ئێستا بە چاو قسە ئەکەم

پەیمان بێ گەر ئەمجارە هاتمەوە

بە گوڵە نازنازەکان پەرەکانتان

ڕەنگ بکەم

لەو رەنگانەی پێتان خۆشە..!

دەمی زەردی زەرنەقوتەت

بە دەمەشێر ئاڵ و سوور کەم

بەس ئەمجارە بێمەوە...

لەگەڵ کەوتنە خوارەوەی هەر زەرنەقوتەیەکت

وەک سمۆرە بەرەوە هێلانەت هەڵبزنێم و

بۆ باوەشتی بهێنمەوە

بەس ئەمجارە

بەس ئەمجارە

با بێمەوە....


سمکۆ

New art works from my series of (Sparrows of paradise ) 2017

With this art work I want to apology to the sparrows I hurt when I was a child

لە زنجیرە کارەکانم چۆلەکەکانی بەهەشت

، چۆلەکەکانی حەوشەکەمان بمبوورن بە مناڵی

زۆرتانم عاجز کرد

パラダイスのスズメ

私が子供のとき、スズメをたくさん傷つけました、今それは謝罪する時間です

17 views