په‌پووله مۆره‌کان
- Simko Ahmed
- Sep 5, 2018
- 1 min read

په‌پووله مۆره‌کان
من له بارانه‌که‌ی ئاسمان بێزار بووم
ئێستا ته‌نها به بارانی ناخم ته‌ڕ ده‌بم
گوڵه‌کانی ده‌شتی سنگم مۆرن هه‌ر له په‌پووله‌کانی باخه‌که‌ی دایکم ده‌چن
من ده‌مێکه له‌به‌ر لیزمه‌ی بارانێکا هێدی هێدی نه‌ڕۆشتووم
من خه‌ریکه نه‌ک سیمای په‌پووله مۆره‌کان به‌ڵکۆ سیمای دایکیشمم له بیر ده‌چێته‌وه
له سنگم مه‌ڕوانه‌که پێ ده‌چی له گؤشت و خوین دروستکرابێ
گه‌ر سنگم بکه‌یته‌وه له نیویدا ده‌شتێکی پان‌و به‌رین هه‌یه
پڕن له په‌پووله مۆره‌کان
له داره شۆره‌کان
که هه‌رده‌م سوجده ده‌به‌ن
هه‌ر یه‌که‌و حکایه‌تێکیان لایه
جیهانه‌که‌ی سنگی من له شاره هه‌نگ ده‌چێ
شیلله‌ی تاڵ و شیرینیشی تیدایه
زۆر له کچه سه‌رخۆشه‌کانی تۆکیۆ حه‌ز ده‌که‌ن له‌سه‌ر سنگمدا بژین
شیلله‌ی هه‌نگوینه‌کان بخۆن
به‌س نازانن گه‌ر درزێك ببێته سنگم وون ده‌بن له ده‌شتی کاکی به کاکی
که پڕن له و خه‌ونانه‌ی که ئه‌وان هه‌رگیز لیی تێناگه‌ن.
پڕن له بلیتی دڕاوی سینه‌ما دلشاد
له ته‌وقه شکاوه‌کانی دایکم
پڕن له کۆتری ته‌ره‌ی ئێرانی
ترسا‌و له ئاسمانی جه‌نگ
پڕن له گۆرانی ته‌واونه‌کراو
له تابلۆی ڕه‌نگ نه‌کراو
ئه‌و کچه‌سه‌رخۆشانه‌ی که ته‌نها خه‌نده‌کانی من ده‌لێسنه‌وه
و فرمێسکه‌کانم نابینن
نازانن چی له نێو جانتای سنگمدا هه‌یه؟
په‌پووله مۆره‌کان ده‌که‌نه ته‌وقه بۆ قژیان
سمکۆ ئه‌حمه‌د
تۆکیۆ ۲٠۱۲
Comentários