top of page

من و تۆ

Writer: Simko AhmedSimko Ahmed

Updated: Sep 18, 2018


من کاتێ

کە سەیری هەور دەکەم

رووخساری تۆ دەبینم

من ساتێ

کە گوێ بۆ با شل دەکەم

ناوێ تۆ دەبیستم

من ئەو کاتەی خۆر لە باوەش دەگرم

یان ئەو ساتەی هێدی هێدی

بە لێوەکانم هەور دەگرم

زۆر لەسەرخۆ ئاسمان دەسڕم

بۆ نابینی دڵی پڕم؟

تۆ بۆ هێندەی زستان

دڵت ساردە

لە کاتێکا دەتزانی دڵی من

هێندەی چلەی هاوین گەرمە؟

بۆ لەگەڵ بادا ڕۆشتی؟

دایکم دەیوت کورم

دەست لە یەخەی با بەردە

با کە توڕە دەبێ

ڕەش دادەگەڕی

چنگ بە خۆردا دەکاو

ئاگر لە خۆی و دارستان بەردەدا

تۆخوا ئافاتێکمان بۆ مەهێنە

چنگت لە یەخەی ڕەشەبا بەردە

کاتی تۆ دەبیتە ئەستێرە

من تاریك دادێم

تاریکتر لەشەوەزەنگی مارس

دەزانی بۆ؟

چونکە ئەستێرە بێ تاریکی

نادرەوشێتەوەو ناجریوێنێ

من بە سیس بوونی گوڵەکان

دڵتەنگ دەبووم

بۆیە لە ئاسن گوڵم بۆ دروستکردی

کەچی ئەوانیش سیس بوون

تۆ ڕۆیشتی هەموو بیرەوەیەکانمت برد

ڕۆیشتی هەموو شتێکت برد

من نەبێ

دوای تۆ

ڕۆژەکان تا دەهات رەساسیتر دەبوون

خەونەکان تا دەهاتن کورتر دەبوون

تۆ نازانی هەموو شتێک بە ئاگر دەسووتی و وون دەبێ؟

بەس خۆشەوویستی منت بە ساردبوونت لەناو برد

من ئەزانم ئیمە وەکو دوو خۆشەویست

خۆشەویستیمان نەکرد

بەس دڵنیام وەکو خۆشەویست شەڕمان دەکرد

 
 
 

コメント


bottom of page