• Simko Ahmed

خۆشه‌وویستی یه‌كی بێده‌نگ


خۆشه‌وویستی یه‌كی بێده‌نگ

من کۆترێکی ئاسمانیم

تۆش ماسیەکی دڵتەڕ

چ عەشقێکی کوێرانەیە

نە ئاسمان و نە دەریا لێی تێ دەگا

نە من سینەی دەریا دەمگرێتە خۆی

نە تۆش ئاسمان داڵدەت دەدا

دەریاکەی تۆو ئاسمانی من هەردوو شینن

نە من لەو شینەی تۆ

نە تۆ لەو شینەی من تێ دەگا

دە پێم بڵێ ماسی دڵتەر

ئەم عه‌شقه‌ی تۆ و من بە کوێ دەگا؟

3 views