• Simko Ahmed

بۆ کچە یەزیدیەکە


بۆ کچە یەزیدیەکە

ئەی ئە و خۆرەی ئاوا بویت و

ڕێی هەلهاتنەوەت لێ گیرا

نەك تەنها کوردستان

خودات لە خەونی ئەبەدی و

ویژدانت لە گۆڕ دەرهێنا

پەپوولەی پڕ خەونی شیللەیت

لە نێو پەڕەی تۆزاوی قورئانێکدا

لە خاچ درا

بە پێی یاسای موبارەکیان

تۆ سەبایای

ڕق و کینەی دوو قەرنیان

لە پرچ و جەستەی تۆ دەرهێنا

ئەی خۆری قژ هەلپروسکاو

بڕۆو ئاوڕمەدەرەوە

بۆ هەسارەیەکی دی بگەڕێ

لەوێ هەڵبێ

هەسارەیەک کەتائیستا

دەستی خودای نەگەشتبێ

لەوی بژی لەوی بنوو

لەوێ وانەی عەشق بڵیرەوە

باسی جهەنمی زەوی

بۆ گشت مەخلوقەکانی بگێڕەوە.



سمکۆ ۲٠۱٥

1 view