ئەز دچم
- Simko Ahmed
- Oct 11, 2019
- 1 min read
بێنە ماچ کچم
دەمت بێنە نەبا ئەمە دوا ماچمان بێ
دایکت دەڕوا مێژوو بکڕێ
گەر ڕۆژێ گەورەبووی
وێنەی منت لە گۆڤارێکی تورکیدا دی
نەکەی بڕوا بکەی بەو مانشێتەی دەڵێ
تیرۆریستێكی ئەتایست ئەمڕۆ کوژرا
مێژووی ڕاستی پشتی دایکتە
خەتێکی چەقۆی عوسمانەو
یەکیکی دی سەدامەو وئەوی تریشیان
ترامپ و نازانم کێ و کێ و ئۆردوغانە
بێنە کچم دەمت بێتە ئەز دچم
نەبا ئەمە دوا دیدار بێ
من دەڕۆم هەتاو بکڕم
گەر ئەم بەهارەش گوڵی نەگرت
دوو دڵ نەبی
بەهارێك دێت نەك لە خونچە وە گوڵ
لە خونچەوە
چۆلەکەکانی بەهەشت سەریان هەڵدێ
ئەو بەهارەش ئەبەدیەو هەرگیز نامرێ
بێنە کچم دەمت بێتە
نەکا ماچی ئایندەم
لە دەمتا خۆڵەمێش بێت
دەمت بێتە کیژۆڵەکەم
کات درەنگە دەبێ بڕۆم
سمکۆ ئەحمەد
۲٠۱۹

Comments